دەسبەسەرکردنی فەرماندەیەکی سپای پاسداران

حەسەن عەبباسی کە یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمە، دەسبەسەرکرا.
بە پێێ هەواڵی هەواڵدەریی هیرانا” حەسەن عەبباسی”ئەندامی سپای پاسداران و لێکۆڵەری بناژۆخوازی سیاسی لە سەر شکایەتی وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیم بانگهێشت و، دواتر دەسبەسەرکراوە.
هەروەها ئەم هەواڵە لە لایەن ماڵپەڕی “تەسنیم”ی سەربە سپای پاسدارانیش پشتڕاست کراوەتەوە.
بە پێی ئەم هەواڵە ناوبراو لە وتووێژێکدا باسی لە پەیوەندی وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تۆڕی میدیایی دژبەری ڕێژیمی کرد بوو کە شکایەتی وەزیری ئیتلاعاتی لێکەوتەوە و بوو بە هۆی دەسبەسەرکردنی “حەسەن عەباسی”ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیم.
شایەنی باسە کە ناوبراو ساڵی پار واتە پاییزی ٩٧ی هەتاوی بە تاوانی بێ‌ڕێزی کردن بەسەرۆک‌کۆماری ئێران، ٧ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.
“حەسەن عەبباسی”لە دایکبووی ١٣٤٥ی هەتاوی شاری “ئەزنا”یە کە بە هۆی قسە توند وتیژەکانییەوە ناوبانگی دەرکردووە و، لە هەموو بوارەکاندا خۆی بە خاوەن قسە دەزانێ