٥٥ ساڵ زیندان بۆ سێ ژنی دژبەری سەرپۆشی زۆرەملێی

سێ ژنە چالاکوانی مەدەنیی دژبەری سەرپۆشی زۆرەملیی ٥٥ ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە
ئەمیر ڕەئیسیان”پارێزەری دوان لەو ژنانە کە لە زیندانی” قەرچەکی وەرامین”دا بەندکراون وتی : “یاسەمەن ئاریانی، مۆنیرە عەرەبشاهی و موژگان کەشاوەرز” کە بەتۆمەتی لابردنی سەرپۆش دادگایی کراون ،بەسەریەکەوە بە ٥٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند،دادگاییکردنی ئەو سێ ژنە بە بێ بوونی پارێزەر بووە و لە ئەگەری یەکجاریکردنی حوکمەکەیان هەرکام لەوان ١٠ساڵ زیندان بەسەریاندا جێبەجێ دەکرێ
ئەم بابەتە پێشترلە لایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییەوە ڕەخنەی توندی لێگیرابوو، ئاماژە بە هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەیان درابوو کە ناکرێ تەنیا بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی فیلمێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا و بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی گوڵ لە نێو خەڵکدا ئازادییە تاکەکەسییەکان بەربەستیان بۆ دابنرێت و یاساغ بکرێن و لە ژێر ئەشکەنجەدا دان بە تاوانێکدا بنێن کە تاوان نییە و شتی دیکەیان بەسەردا ساغ کەنەوە.
شایەنی باسە ئەو تۆمەتانەی کە راونەتە پاڵ ئەم سێ چالاکوانە بریتین لە “کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی،پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم و هاندان و پێکهێنانی بەستەرێک بۆ فەساد و بێ ئەخلاقی ” کە بێجگە لەمانە بێڕێزی بە پیرۆژییەکانیش دراوەتە پاڵ موژگان کەشاوەرزەوە.