دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، پاش دەسبەسە کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو دوو لاوی کورد بە ناوەکانی “شاهۆ ئەخترکاوان و حەمدی ئەخترکاوان”، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، “حەمدی ئەخترکاوان” خەڵکی گوندی “بڵبەر” لە ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
“شاهۆ ئەخترکاوان” حەتووی ڕابروو، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان و دواتر دەسبەسەر کرابوو.
ئەم دوو لاوە مەریوانییە پاش دەسبەسەرکردنیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری سنە، کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەم دوو لاوە کوردە لەبەر دەستدا نییە.