هاووڵاتییەکی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عومەر ئەبروون”، خەڵکی گوندی “دربکە”ی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند: “ئەم هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە”.
هەتا ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکان، هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.