دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاوووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”مەسعوود قادری “٤٤ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان هێزە ئەمنییەکان بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هیرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستبەسەر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە دوای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەیان پشکنیوەو موبایلی خوێی و ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.