سەقز: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ساحێب بۆ جاری دووهەم

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ساحێب سەر بە سەقز بە ناوی “دانیال مەسوونی” دوای بانگهێشت کردنی بۆ دادگای شوڕشی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دانیال مەسوونی پێشتر ١٩ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای دوو حەوتوو ڕاگیران بە بەرمتە ئازاد کرابوو.