خۆڕاگری: ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەیوانی ڕۆژئاوا بە ناوی “ئۆمید فەرامەرزی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە