خۆڕاگری: مامۆستا و چالاکڤانێکی خەڵکی سنە بە ناوی”سوهەیلا خالیدیان” ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.