دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”شیروان خزری”و”ئەیووب خزری”خەڵکی گوندی بێمزوورتە سەر بە شاری شنۆ لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلان هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.