کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەست بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی”بێوران”سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی”هێمن حەمزە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکان گیانی لە دەستدا و خوشکەکەی بە سەختی بریندار بووە.

هێزەکانی یەکەی سنووریی سەردەشت بە بیانووی دەست بەسەر داگرتن بەسەر باری کۆڵبەراندا هێرشیان کردۆتە سەر ئەو گوندە هەر بۆیە تێکهەڵچوون لە نێوان ئەو هێزانە و خەڵکی گوندەکەدا هاتووەتە ئاراوە و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لە خەڵکەکە کردووە کە لە ئەنجامدا ئەو هاووڵاتییە گیانی لە دەست داوە و خوشکەکەی بە ناوی”ئامین حەمزە” بە سەختی بریندار بووە.