دەستبەسەرکرانی فەرهاد پەرمووز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی”فەرهاد پەرمووز” خەڵکی سنە،خوێندکاری زانکۆی ورمێ و بەڕێوبەری کاناڵی تێلێگرامی سەڕبەرزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.