گیان لە دەست دانی لاوێکی خەڵکی سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری : لە خۆپێشاندانەکانی شەوی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری سنە لاوێکی کورد بە ناوی”مۆئمێن زەند کەریمی”تەمەن ١٨ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە شەوی ڕابردوو لە ژێر فشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ بنەماڵەکەی لە گوندی ماچکە سەر بە شاری دێولان ئەسپەردەی خاک کرا.