دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

خۆڕاگری : شەوی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”جەماڵ قائمی” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.