دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری : ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”خالەق هووشیاری” خەڵکی پیرانشار لە کاتی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی پیرانشار لەبەر دەم بانکی سپای ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.