دەستبەسەر و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری. ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “هووشیار خالەقی” خەڵکی پیرانشار لە یەکێک  لەبەر دەم بانکی سپای ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.