خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر”مەنسوور خادەمپیر” خەڵکی مەهاباد لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لە گەڕەکی باغی شایگان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی مەنسوور خادەمپیر تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.
Be the first to comment