دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”محەممەد شێخالی” خەڵکی گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ڕژیم بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی دەستبەسەریان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی محەممەد شێخالی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.