دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئەیووب خاوەری”تەمەن ٢٣ساڵ خەڵکی مەریوان لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم لە مەیدانی باوەڕەشی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.