دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکئ خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئیسماعیل ئیبراهیمی” خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی دەستبەسەریان کردووە.