شەش کەس لە نارازیانی خەڵکی سەردەشت سزات بەندکرانیان بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری: شەش کەس لە نارازیانی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەردەشت لە لایەن دادگای کەیفەری ئەو شارە سەزای بەندکران و پێبژاردنیان بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو سزایە هەر یەک “ئارمان تو`بەکار”بە٢ ساڵ و یەک ڕۆژبەندکرانی تەعزیری،”شەهریار حەسەنپوور”و ئارام توبەکار”هەر یەک بە ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٧٤ زەربە شەلاق،”سۆران سولێمانپوور”پێشەوا ئەحمەدی”ئارمین مۆلانی”هەر یەک بە دوو ملیون پێنج سەد هەزار تمەن سزای پێبژاردن مەحکووم کراون.

شایانی باسە کە ئەو شەش هاووڵاتییە بە تومەتی تێکدانی نەزم گشتی لە لایەن دادگای کەیفەری شاری سەردەشت لە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی ئەو سزایەیان بەسەر دا سەپاوە.