مامۆستا ئەنوەر ڕەستگار بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری١٤٠١ی هەتاوی،مامۆستا ئەنوەر ڕەستگار دوای ٣٥ ڕۆژ مانەوە لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیونی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.

شایانی باسە مامۆستا ئەنوەر پێش نوێژی گوندی شێخان سەر بە شاری شنۆ دوای هەڵوێست وەرگرتنی بە کۆشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەست بەسەر کرا.