دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو یۆنس بەسرە خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.