دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری. ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی مێهدی عەینولقوزات خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ  شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.