دەستبەسەرکرانی چالاکڤانێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری. ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکڤانێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بە ناوی جەماڵ ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییان دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و  شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.