دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکان


خۆڕاگری: ڕۆژی٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی”بێهنام قادری “تەمەن ٢٠ ساڵ  کوری عەباس لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە . شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی مەهسا ئەمینی  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .