دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”موحسین نیک مەنش”خوێندکار لە زانکۆی هونەری تەورێز بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین لە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.