دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ بە ناوی”فەرزاد ڕەسووڵ پوور” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین لە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.