حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

چاڵاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن لقی دووی پرسکەر دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، حوکمی دەسبەسەر کردنی درا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی بانەمەڕ، ئومید ئەسەدی کوڕی حوسێن خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن لقی دووی پرسکەر دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارەوە، حوکمی دەسبەسەر کرانی درا.

لقی دووی پرسکەر دادسەری گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران، ئەو چالاکە کرێکارییەی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە بەرژەوندی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران لە قەزایی مەجازی و ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری نیزام” مەحکووم کراوە.

پێشتریش، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان ساڵی ٩٧، ن ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە، بانگهێشتی لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران کرا بوو.