دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”محەممەد خزری”تەمەن ٢٢ساڵ خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.