خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی تری خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی”شەهرام بەنگینی”و”کامیار مەعرووفی”کوڕی قادر بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر چارەنووسیان نادیارە.
کامیار مەعرووفی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی و شەهرام بەنگینی ڕۆژی جومعە ١ی ڕەزبەر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەر کراون.