دەستبەسەرکرانی چالاکێکی فەرهەنگی خەڵکی بانە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکڤانێکی فەرهەنگی و بەڕێوبەری ئینتشاراتی ڕێگا،” هادی کیا” خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە شوێنی کاڕەکەی دەستبەسەریان کردووە.