دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەقز بە ناوی”پێدرام موعینی” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە خوێندکاری دوکتۆرای کۆمەڵناسی سیاسی زانکۆی توێژینەوەکانی تارانە.