خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”فەرشاد نەسیری”،”حەسەن سەفار”و هاوسەرەکەی”شیما بیرانوەند” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.