دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”عەبدوڵسەلام گەڵوانی” خەڵکی شنۆ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی مەهسا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار و دواتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە بە سەختی بریندار بووە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و باری تەندرووستی لەبەر دەست دا نییە.