دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:  ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی بە ساڵاچووی بە ناوی ڕەحیم عەزیزی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و بە شێوەیەکی زۆر نەشیاو وێرای ئەشکەنجە و لێدان دەستبەسەر کراوە