دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی”ئێحسان عەبدوڵڵاپوور”،”بێهزاد مستەفاپوور”و”ئیسماعیل نەبی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو  شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە