دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی دێولان

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی عادڵ باقری و ئەمیر حەبیبی خەڵکی گوندی پەمۆخ سەر بە شاری دێولان بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.