دەستبەسەر کرانی کوڕێکی مێرمنداڵی خەڵکی پاوە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی کوڕێکی مێرمنداڵی خەڵکی پاوە بە ناوی ماهان فەتحی تەمەن ١٧ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.