دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”هیوا ئاتەش باز”خەڵکی مەهاباد ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان لە کاتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو.