خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئارام بەدیعی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.