خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی “مێهران پازەشی”و”ئەمیر عەبداڵی”خەڵکی گوندی باڵۆ سەر بە شاری ورمێ لە کاتی خۆ پێشاندان بە دژی کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.