خۆڕاگری: لە دڕێژەی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین لە کووشتنی مەهسا ئەمینی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا ١١کەس لە هاونیشتمانیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لێ ئەستێندراوە.
دیواندەرە: فوئاد قەدیمی،موحسین محەممەدی
سەقز: فەرەیدوون مەحموودی
دێولان: ڕەزا لووتفی
ورمێ: فەرجاد دەروێشی،دانش ڕەهنەما
پیرانشار: زەکەریا خەیاڵ
شنۆ: میلان حەقیقی،سەدرەدین لێتانی،ئەمین مەعرووفی
کرماشان: مینو مەجیدی