خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و شاڕۆچکەکانی کوردستان بەڕامبەر بە نارەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا”ژینا”ئەمینی هاتنە سەر شەقام و لە ئاکام دا لەگەڵ تووند و تیژی هێزە ئەمنییەکان ڕووبەروو بوونەوە کە بەداخەوە لەو ڕووبەروو بوونەوانە دا ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان دەستبەسەر و ژمارەیەکی زۆر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار کران و تا ئێستا ٦کەس لەو خۆپێشاندانانە دا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لێ ئەستێندراوە.
ئامارەکان بە پێی ئەو ناوانەی کە تا ئێستا بۆ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا بوونە بریتین لە:
ڕێژەی دەستبەسەرکراوانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە ناوەکانیان ئاشکرا کراوە:
سنە:محەممەد عەبدوڵڵاهی،محێدین خالیدیان،شوجاع ڕەوشەن،گەڵاوێژ خاکپوور،سومەیە کتابی،ساریا شەریفی،ئاریا مەجیدپوور،باران ساعێدی،ماهرۆ هیدایەتی،ئازادە جەماعەتی،بەهار زەنگی بەند،جەماڵ ناسری،جەمیک ئەکبەری،قانع سەیفی،ئومید فاتحی،محەممەد عەبدوڵڵاپوور،زانیار محەممەد نژاد،فەرانەک ڕەفیعی،لووتفوڵڵا ئەحمەدی،ئیقباڵ شاهۆ،گەشین محەممەدیان،فەرهاد سەنەندەجی،سۆران محەممەدیان.
سەقز: کامیار حەیدەری،محەممەد زەبیعی،ڕێباز ڕەزایی.
مەهاباد:جەلال زەیناڵی،سرووش عەبدوڵڵاپوور،شاهۆ نایبی.
پاوە: بابەک قاسمی،ئاروین ئیقباڵی،پێشەوا ڕەهبەری،ئاشنا ڕەسووڵی گلارە مرادی.
بۆکان: کاوە ئەمینی،هیوا زووڵفی.
شنۆ: ئەبووبەکر ئیراندووست.
مەریوان: شەهریار ئەفسەری،کامیار مرادیان،ئەوین ڕاستی،خەبات وەیسی،ڕێبوار کامرانی پوور،ئەمجەد ساعیدی.
دیواندەرە: ئارین مەجیدزادە،میدیا ڕەحیمی،ئەهوەن هووشمەند،بەهرام دیدار،سۆران محەممەدیان،سمکۆ محەممەدیان،مۆمن قوڕەیشی.
کامیاران: محەممەد پەرویزی،ئەنوەر قوربانی.
جێگای ئاماژەیە ڕێژەی دەستبەسەرکراوان زۆر زیاترە بەڵام تا ئێستا ئەو ئامارە بۆ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا بووە.
بە سەدان کەس لە بەشداربووانی ئەو نارەزایەتییانە دژ بە کووشتنی مەهسا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندارکراون کە بەشێکیان برینەکانیان قورسە و ئێستا لە نەخۆشخانەکان دا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان و بەشێکی زۆری لەو بریندار بووانە لە ترسی دەستبەسەرکردنیان سەردانی ناوەندە دەرمانیکانیان نەکردووە.
لە کۆی ئەو بریندار کراوانە تا ئێستا ٦کەس لە هاووڵاتییان بە هۆی قورسی برینەکانیان گیانیان لێ ئەستێندراوە:
دیواندەرە: فوئاد قەدیمی،موحسین محەممەدی.
سەقز: فەرەیدوون مەحموودی.
دێولان: ڕەزا لووتفی
ورمێ: فەرجاد دەروێشی.
پیرانشار: زەکەریا خەیاڵ