شاکر بێهرووزی مەترسی لە سێدارەدانی لە سەرە

بەپەڵە

خۆڕاگری: بە پێی زانیارییەکان و بە دوادا چووونی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بەندکراوی سیاسی کورد شاکر بێهرووز کە مەترسی لە سێدارەدانی لەسەرە دوای ئەوەی کە بنەماڵەی مامڵ محەممەدی بە زار ڕەزامەندی خۆیان دەڕبریوە بەڵام تا ئێستا بۆ ڕاگەیاندنی ڕەزامەندی خۆیان بە شێوەی نووسراو نەچوونەتە دادگا.

 ڕۆژی ڕابردوو شاکر بێهرووزی بۆ جێبەجێ کرانی حوکمەکەی گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی ورمێ.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە ئیجبار شاکر بێهرووزی یان وادار کردووە لە پێش کامێرا داوای بەخشین و لێخۆشبوون لە بنەماڵەی مامڵ محەمەدی بکات.

هەر بۆیە جێگای خۆیەتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و هەموولایەک بۆ پاراستنی گیانی بەندکراوی سیاسی کورد شاکر بێهرووزی  کە ئێستاش مەترسی لە سێدارەدانی بە شێوەی نهێنی لەسەرە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران وپێش بە ئێعدام کردنی بگرن.

سایت: https://xoragri.com

فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners

ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com

 تویتیر:@xoragri