ئەیووب حەدیسی چالاکی ژینگەپارێز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی ئەیووب حەدیسی چالاکی ژینگەپارێز خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار پاش زیاتر لە ٦٥ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبرا ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”ڕەحمان خدمەتگوزار”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ.
یەئووب حەدیسی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.
شایانی باسە ئەیووب حەدیسی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri