پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ کە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی دەست بەسەر کرابوون حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا


خۆراگری:پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “عەزیز قادر تاج” سەلیم شەریفی” محەممەد خالید هەمزەپوور”کەماڵ قۆیتاسی” رەحمان یوسفی”لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بەسەرۆکایەتی دادوەری بەکرێگیراو”رەزایی” لە سەر یەک بە ٢٠ ساڵ ٦ مانگ بەندکران سزادران..
شایانی باسە بە پێی ئەو سزایە کە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوە بەو هاوولاتییانە ڕاگەیندراوە هەر یەک لە محەممەد خالید هەمزەپوور بە پێنج ساڵ بەندکران،رەحمان یوسفی بە پێنج ساڵ بەندکران،کەمال قۆیتاسی بە پێنج ساڵ بەندکران،عەزیز قادر تاج بە سێ ساڵ بەندکران،سەلیم شەریفی بە دوو ساڵ شەش مانگ بەندکران مەحکووم کراون. .
ئەوهاووڵاتییانە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و سزا دراون.
هەریەک لەو هاووڵاتییانە لە پاییز و زستانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوون کە دوای لێکۆڵینەوە بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri