‌هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بورهان درەخشانی کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی گوندی”نێ”سەر بە شاری مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە کرا و دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی پێش گرتن لە بەشداری کردنی لە مەراسمی نەوڕۆزی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕابردوو ٣جار بەمەبەستی وەڕگرتنی بەڵێننامە بۆ بەشداری نەکردن لە مەراسمی نەورۆزی بانگهێشت ئیدارەی ئیتلاعات کرابوو.
جێگای ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ساڵێک لە ڕێگای هێزە نیزامییەکانەوە زەخت و گوشار دەخاتە سەر خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵات و هەوڵی پێش گرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەوڕۆزی دەدات و ئەوساڵیش بە جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو بە پڕکردنی بەڵێننامە بە چالاکانی مەدەنی و هەوڵی قەدەغە کردنی هێمای نەتەوەیەکان وەکوو ئاڵا،جامانە، هەوری و گووڵی سوور هەوڵی ئەوە دەدات پێش بە بەڕێوەچوونی ئەم جێژنە نەتەوەیە بگڕێت.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri