هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەردار کەڕامەت بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەردار کەڕامەت خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بۆ تێپەراندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە سەردار کەڕامەت” ئەندازیار لە بواری کشت و کاڵ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٥مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کرا و پاش تێپەڕینی ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەەچوونی دادگا ئازاد کرابوو،و لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri