خۆراگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سۆران مەحموودی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری پاوە سەر بە پاڕێزگای کرماشان لە سێ ڕێیانی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سە ڕەرای تێپەربوونی زیاتر لە سێ حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە تەنیا یەکجار ئیزنی پێدراوە پەیوەندێکی کورتی ٣٠ چرکەیی لەگەڵ بنەماڵەکەی بگرێ و کووتویەتی ئەمن لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوم.
شایانی باسە تا ئێستا هەوڵی بنەماڵەکەی و دایکی بە ساڵاچووی ئەو دەستبەسەر کراوە کە زیاتر لە سێ حەوتوو تێدەپەرێ بۆ ئاگادار بوون لە چارە نووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri