خۆڕاگری : دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی (شوڕش عەبدووڵانەژاد) خەڵکی ئاوایی گەرگوول (نەجمەدین سوخەنوەر)ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەڕاندنی پێنج ساڵ حوکمەکەیان دەست بەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کران.
شایانی باسە ئەم دوو هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستبەسەر و دوای مانگێک هەر کام بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگای کردنیان ئازاد کرابوون.
شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد و نەجمەدین سوخەنوەر دواجار مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەر کۆماری ئیسلامی هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners